پەژمان فەتحی Strategy • Art • Insight
پەژمان فەتحی
book • ستراتیژی

١٠ گۆڕانکارییە گەورەیەی کە ڕێکخراوەکان ڕووبەڕووی دەبنەوە

ژوئن 10, 2023

١. زیادکردنی خێرایی بۆ بەهێزکردنی خۆڕاگری

لە بوژانەوەی ئابووری ساڵانی ٢٠٢٠-٢٠٢١دا، ئەو کۆمپانیایانەی کە خۆڕاگر بوون بە ڕێژەی ٥٠٪ زیاتر قازانجی گشتیی پشکداران (TSR)یان بەرهەمهێنا بەراورد بە هاوتا کەمتر خۆڕاگرەکانیان.

٢. تێکەڵاوی ڕاستەقینە: هاوسەنگییە نوێیەکەی کاری ئامادەبوون و لە دوورەوە

زیاتر لە ٤ لە کۆی ٥ فەرمانبەر کە لە ٢ ساڵی ڕابردوودا لە مۆدێلە تێکەڵاوەکاندا (Hybrid) کاریان کردووە، دەیانەوێت بەردەوام بن لەسەری.

٣. یاساکانی نوێی ڕاکێشان، هێشتنەوە و ڕۆیشتن

لە ڕاپرسییەکدا کە لە ٧ وڵات ئەنجام دراوە، ٣٩٪ی بەشداربووان دەڵێن کە پلانیان هەیە لە ٣ تا ٦ مانگی داهاتوودا واز لە کارەکانیان بهێنن.

٤. دروستکردنی ڕێگە بۆ زیرەکی دەستکردی پراکتیکی (Applied AI)

ڕێکخراوەکان لە ساڵی ٢٠٢٢دا بە تێکڕا سوودیان لە ٣.٨ توانای زیرەکی دەستکرد وەرگرت (بۆ نموونە، بەرهەمهێنانی زمانی سروشتی، بینینی کۆمپیوتەری)، کە دوو هێندەی ئەو ١.٩ توانایەیە کە لە ساڵی ٢٠١٨دا بەکارهێنرابوو.

٥. پڕکردنەوەی کەلێنی تواناکان

تەنیا ٥٪ی بەشداربووان دەڵێن کە ڕێکخراوەکەیان لە ئێستادا ئەو توانایانەی هەیە کە پێویستی پێیەتی.

٦. ڕۆیشتن لەسەر پەتێکی باریک بۆ بەهرەمەندەکان

باشترین ئاستی کارکردن لە ڕۆڵێکدا، بە ڕێژەی ٨٠٠٪ زیاتر بەرهەمی هەیە بەراورد بە تێکڕای ئەوانەی کە هەمان ڕۆڵ جێبەجێ دەکەن.

٧. دروستکردنی پێشکەوتنێکی مانادار لە بواری فرەچەشنی، یەکسانی و گشتگیری (DEI)

زیاتر لە ٧٠٪ی بەشداربووان دەڵێن کە ڕێکخراوەکانیان ئاواتی گۆڕانکاری بۆ DEI دەردەبڕن؛ تەنیا ٤٧٪ دەڵێن کە ژێرخانی پێویستیان هەیە بۆ بەدیهێنانیان.

٨. سەرکردایەتییەک کە خۆناس و ئیلهامبەخش بێت

تەنیا ٢٥٪ی بەشداربووان دەڵێن کە سەرکردەکانی ڕێکخراوەکەیان پابەند و پڕسۆزن و ئیلهامبەخشی فەرمانبەرانن بۆ گەیشتن بە باشترین ئاستی خۆیان.

٩. تەندروستیی دەروونی: وەبەرهێنان لە کۆمەڵێک دەستێوەرداندا

ئەو فەرمانبەرانەی ڕووبەڕووی ئاستەنگە دەروونی و ڕۆحییەکان دەبنەوە، ٤ هێندە زیاتر لە کەسانی تر ئەگەری هەیە کە ڕێکخراوەکەیان جێبهێڵن.

١٠. کارایی سەرلەنوێ بارکراو

٤٠٪ی بەشداربووان پێکهاتەی ئاڵۆزی ڕێکخراوەیی وەک هۆکاری بێتوانایی (ناکارایی) دەستنیشان دەکەن و ڕێژەیەکی هاوشێوەش ئاماژە بە ناڕوونی ڕۆڵ و بەرپرسیارێتییەکان دەکەن.